‌ریاڵ مەدرید گرێبەستی تر پێشكەشی مباپێ ناكات

وێستگە سپۆرت-

فلۆرێنتینۆ پیرێزی سەرۆۆكی یانەی ڕیاڵ مەدرید نیازی نییە هیچ گرێبەستێكی دیكە پێشكەشی كیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان بكات.

زۆر نزیك بوو لەم هاوینەدا مباپێ پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بكات بەڵام لە دوا ساتەكاندا  گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێكردەوە.

ڕۆژنامەنوس تۆماس گۆنزالێس لە ڕۆژنامەی ئەی بی سی دەڵێت لە داهاتوودا ڕیاڵ مەدرید هیچ گرێبەستێک پێشکەشی مباپێ ناکات، چونکە  پیرێزی سەرۆكی یانەی شاهانە پێی وایە  ئەو یاریزانە ناپاکی بەرانبەر کردووە


PM:09:12:22/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری