‌ڕۆدری بەهێزترین ڕكابەری یانەكەی بۆ بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ ئاشكرا دەكات

وێستگە سپۆرت-

ڕۆدی ئیسپانی و یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی پێی وایە بۆ ئەم وەرزە تۆتنهام نزكترین ڕكابەری یانەكەیانە بۆ بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ.

لە میانەی لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ڕۆدری دەڵێت تۆتنهام بە ڕاهێنەرایەتی كۆنتی تیپێكی نایابیان پێكهێناوە و ئەوان ڕكابەری ڕاستەقینەن بۆ بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ.

دەشڵێت: ئەو بیرۆكانەی كۆنتی بە یاریزانەكانی دەدات لە یاریگادا زۆر ڕوونە و مێژووی وەرزشی كۆنتی پێناسەی خۆی دەكات، ئەو ڕاهێنەرێكی لێهاتوو و گەورەیە . 


PM:08:07:22/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌