ئاگادارن مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی عوسمان دێمبلی چەندە؟
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامەی لیكبی فەڕەنسی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی دێمبیلی لەگەڵ بەرشەلۆنە ئاشكرا دەكات.
لەم هاوینەدا بەرشەلۆنە گرێبەستی دێمبیلی تا 2024 نوێكردەوە و هیچ وردەكارییەكی سەبارەت بە گۆێبەستەكە ئاشكرا نەكرد.
ڕۆژنامەی لیكبی فەڕەنسی دەڵێت مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی دێمبیی تەنها 50 ملیۆن یۆرۆیە و هیچی تر، بێ هیچ پاداشتێك بۆ ئەوەی دێمبیلی ئەگەر ئارەزووی ڕۆشتنی هەبوو بتوانێت یانەكەی جێبهێڵێت.
ئەو ڕۆژنامەیە دەشڵێت: تاكە شت كە ڕێكەوتون لەسەر زیادكردنی موچەی دێمبیلیە لەگەڵ باشبونی دۆخی دارای تیپەكە.
PM:04:20:22/09/2022
ئهم بابهته 544
جار خوێنراوهتهوه