تیتی ڕاهێنهرى بهڕازیل له بارهى ڤینسیۆسهوه هاته دهنگ
وێستگە سپۆرت-
تیتی راهێنەری بەڕازیل پشتگیری خۆی بۆ ڤینیسیۆس جونیۆری هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید دەربڕی، ئەمەش لە ژێر رۆشنایی ئەو شەپۆلە رەگەزپەرستانە و دروشمانەی کە لە ئیسپانیا تووشی بووە.
تیتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە سەروبەندی یاری دۆستانە بەرامبەر غانا وەک ئامادەکارییەک بۆ مۆندیالی قەتەر بەڕێوەچوو، وتی "دوور بگرە و سەما بکە و هەمیشە جەوهەرەکەت بهێڵەرەوە. جەوهەرەکەی خۆشی و سەما و ئاهەنگە".
راهێنەرەکەی سامبا داوای لە یاریزانە باڵەکەی ریاڵ مەدرید و سەرجەم یاریزانانی ههڵبژاردهكهى کرد بەردەوام بن لە پیشاندانی "بەهرە و هونەری خۆیان بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە تۆپی پێیان خۆشدەوێت".
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، ڤینیسیۆس و هاوڕێکانی دیکەی پێشتر پێکەوە سەمایان کردووە کاتێک ئاهەنگیان گێڕا بە گۆڵێک بەرامبەر شیلی لە دوایین پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور، جەختی لەوە کردەوە کە لە هیچ کاتێکدا "بێڕێزیکردن بە ڕکابەر" نییە.
AM:11:01:22/09/2022
ئهم بابهته 604
جار خوێنراوهتهوه