‌نوێترین لێدوانى كیكى ستیان بڵاو ده‌بێته‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

كیكی سێتیان راهێنەری پێشووی بەرشەلۆنە رەتیکردەوە لە کاتی راهێنانەکانی بارسا باسی پەیوەندییەکانی لەگەڵ لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی بکات.

سێتیان بۆ ماوەی ٨ مانگ ڕاهێنه‌رى یانەی بەرشەلۆنە بوو و لە کۆی ٢٥ یاری ١٦ یاریی بردەوە و ٤ جار یەکسان بوو و ٥ دۆڕانی بەدەستهێنا.

سیتین چاوپێکەوتنێکی ئەنجامدا، کە ڕۆژنامەی "موندۆ دیپۆرتیڤۆ" پێداچوونەوەی بۆ کرد، بەشێکی لێی، ڕاهێنەری پێشووی بارسا ئامادە نەبوو باسی مێسی بکات، کە ئەستێرەی ئێستای پاریس سان جێرمانە.

لە دیالۆگەکەدا پرسیار لە سیتین کرا سەبارەت بە پەیوەندییەکەی لەگەڵ مێسی، وەڵامی بداتەوە: من پێم باشە باسی مێسی نەکەم.

سیتین لە چاوپێکەوتنێکی پێشوودا وتبووی: یاریزانێک هەیە مامەڵەکردن لەگەڵیان قورسە، لەنێویاندا مێسی، ئەمە ڕاستە، بەڵام دەبێت ئەوەش لەبەرچاو بگیرێت کە باشترین یاریزانی تۆپی پێیە تا ئێستا.

سێتیان زیادی کرد: وە من کێم کە مێسی بگۆڕم! ئەگەر ساڵانێک لەوێ وەک خۆی قبوڵیان کردبێت و نەیانگۆڕی.


AM:10:47:22/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌