‌نیمار توشى پێكان بوو

وێستگە سپۆرت-

نێیمار دا سیلڤا ئەستێرەی پاریس سانجێرمان له‌ مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانى به‌ڕازیل دووچارى پێكان هاتووه‌.

هەڵبژاردەی بەرازیل ئامادەکاری دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی غانا و تونس لە یارییەکی دۆستانەدا، ئەمەش لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر.

بەگوێرەی تۆڕی "گلۆبۆ سپۆرت"ی بەڕازیلی، نەیمار لە کاتی مەشق و ڕاهێنانە کۆمەڵەکانی به‌ڕازیل، ئەمڕۆ چوارشەممە، تووشی پێکانێکی سووک بووە لە ئەژنۆی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێکانەکەی نەیمار پێویستی بە دەستێوەردانی پزیشکی هەیە، بەڵام دۆخەکە ترسناک نەبووە و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌شدارى یارییه‌كه‌ى غانا بكات له‌ ڕۆژى هه‌ینى.



PM:10:41:21/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری