‌ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مه‌درید یارى دێربى له‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید یارى دێربى 2-1 له‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید برده‌وه‌.

له‌ یارى درێربى مه‌درید و له‌ هه‌فته‌ى شه‌شه‌مى لالیگا ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید پێشوازى له‌ ڕیاڵ مه‌درید كرد، یارییه‌كه‌ 2-1 له‌ سودى یانه‌ى شاهانه‌ كۆتاییهات.

دوو گۆڵه‌كه‌ى ڕیاڵ مه‌درید ڕۆدریگۆ و ڤالڤێردى له‌خوله‌كه‌كانى 18 و 36 تۆماریان كرد و تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دردیش هێرمۆسۆ له‌خوله‌كى 83 تۆمارى كرد.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانى ڕیاڵ مه‌درید بووه‌ 18 خاڵ و چووه‌وه‌ پێشه‌نگى ڕیزبه‌ندى و ئه‌تله‌تیكۆش به‌ 10 خاڵ له‌ پله‌ى حه‌وته‌مدایه‌.


AM:12:00:19/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌