ڤیدیۆ.. ناپۆلى یارى لوتكه‌ى له میلان برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى ناپۆلى له ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى یارى لوتكه‌ى له میلان برده‌وه.
له یاری لوتكه‌ى هه‌فته‌ى حه‌وتى خولى ئیتاڵیا، یانه‌ى میلان میواندارى ناپۆلى كرد، یارییه‌كه 2-1 له سودى ناپۆلى میوان كۆتاییهات.
دوو گۆڵه‌كه‌ى ناپۆلى پۆلیتانۆ به لێدانى سزا و جیۆڤانى سیمۆنى له‌خوله‌كه‌كانى 55 و 78 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ى میلانیش جیرۆد له‌خوله‌كى 69 تۆمارى كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانى ناپۆلى بووه 17 خاڵ و میلانیش 14 خاڵى هه‌یه.
PM:11:46:18/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 644
جار خوێنراوه‌ته‌وه