لاپۆرتا بێ باكانه به‌رانبه‌ر دوو یاریزانى ده‌وه‌ستێته‌وه
وێستگە سپۆرت-
خوان لاپۆرتاى سه‌رۆكى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه بێ باكانه به‌رانبه‌ر دوو یاریزانى ده‌وه‌ستێته‌وه و هه‌ڕه‌شان لێ ده‌كات.
ڕۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌ته‌لۆنى ئاشكراى كردووه كه لاپۆرتاى سه‌رۆكى یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه بێ باكانه به‌رانبه‌ر دوو یاریزانى یانه‌كه‌ى وه‌ستاوه‌ته‌وه سیاسەتی چاو سوورکردنەوە بەرامبەر ئه‌و دوویاریزانه په‌ڕه‌و ده‌كات.
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت دوای لێسەندنەوەی ژمارە (9) لە دیپای و بەخشینی بە لیڤاندۆڤسکی، بەهەمان شێوە ڕێکاری توندی بەرامبەر مارتن براسوایت و ساموێل ئومتیتی گرتووەتەبەر.
بەرشلۆنە تاوەکو كۆتایی ئه‌م مانگه دەرفەتی پێداون بەرشلۆنە بەجێبهێڵن، ئاگاداریش کراونەتەوە، بەم نزیکانە ژمارەی درێسەکانیان لێ وەردەگیرێتەوە، پاشان گرێبەستەکانیان تاکلایەنە لەلایەن ئیدارەی یانەوە هەڵدەوەشێنرێتەوە ئەگەر بێت‌و یانەیەکی نوێ بۆخۆیان نەدۆزنەوە.
PM:09:25:06/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1512
جار خوێنراوه‌ته‌وه