فابریگارس: هیوادارم مێسی بگهڕێتهوه بهرشهلۆنه
وێستگە سپۆرت-
فابریگاس ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند، هیوادارە لیۆنێل مێسی هاوینی داهاتوو بگەڕێتەوە بۆ بلاوگرانا.
لە میانی لێدوانێكى بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، فابریگاس وتی: وەک هاندەری بەرشەلۆنە، هیوادارم مێسی بگەڕێتەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ساڵێک لە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس ماوە، بۆیە گەڕانەوەی زۆر باش دهبێت ، چونکە ئەوە خەونێکە بۆ یانەکە و هەموو هاندەران. وە وەک هاندەرێک قسەت لەگەڵ دەکەم.
وە سەبارەت بە جیرارد پیکێ، بەرگریکاری بارسا، وتی: ئەگەر لە دۆخێکی زۆر باشدا بێت، ئەوا بەرگریکارێکی زۆر ڕکابەرییە... وەرزی ڕابردوو ئازارێکی زۆری چەشت، بەڵام ساڵان تێدەپەڕن، و هەمیشە هەوڵدەدات شەڕبۆ درێسى یانهكه بكات.
AM:11:40:04/08/2022
ئهم بابهته 1240
جار خوێنراوهتهوه