دوای ئۆدریۆزۆلا.. ڕیاڵ مەدرید بەرگریکارێكى ترى پێشکەشی ئیسپانیۆل دەکات
وێستگە سپۆرت-
یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لەم گواستنەوەی هاوینەدا رزگاری بێت لە یەکێک لە بەرگریکارەکانیبۆ ئەم مەبەستە پەیوەندی بە ئیسپانیۆلەوە کردووە.
بەپێی رۆژنامەی "سپۆرت"ی كهتهلۆنى، یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت خیسۆس ڤایخۆ بفرۆشێت، سەرەڕای ئەوەی ئەو یاریزانە ئیسپانییە خوازیاری مانەوەیە لەگەڵ هەڵبژاردە سپییەكە، بۆ ئەوەی شەڕ بۆ هەلێك بكات.
خیسۆس ڤالیخۆ لە ساڵی ٢٠١٥ لە یانەی ریاڵ زاراگۆزا پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کرد، بەڵام یاریی نەکردووە و بە خواستن چووە دەرەوە بۆ زیاتر لە یانەیەک، فرانکفۆرت و وۆڵڤەرهامپتۆن و گرانادا.
AM:10:58:04/08/2022
ئهم بابهته 1624
جار خوێنراوهتهوه