دۆرتمۆند چاوى له تواناكانى ئه‌ستێره‌یه‌كى به‌رشه‌لۆنه‌یه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى بوروسیادۆرتمۆندى ئه‌ڵمانى چاوى له تواناكانى مه‌مفیس دیپاى هۆڵندی و هێرشبه‌رى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌یه.
سباستیان هاله‌رى هێرشبه‌رى نوێی بوروسیادۆرتمۆند به‌هۆى شێرپه‌نجه‌وه چاره‌نوسى دیاره و یانه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت شوێنگه‌ره‌وه‌ى بۆ په‌یدا بكات.
ڕۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌ته‌لۆنى ئاشكراى كردووه كه به‌رپرسانى یانه‌ى بوروسیا دۆرتمۆند ده‌یانه‌وێت مه‌مفیس دیپاى هۆڵندى بكه‌نه جێگره‌وه‌ى هاله‌ر.
دوای ئەوەی بەرشەلۆنە لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستی لەگەڵ رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی یاریزانی پۆڵەندی لە یانەی بایرن میونشن و رافینیای بەڕازیلی لە یانەی لیدز یونایتد واژۆکرد، چانسی دیپای بۆ بەشداریکردنی بەردەوام لەگەڵ هەڵبژاردەی کەتەلۆنی لە یارییەکانی وەرزی داهاتوودا زۆر کەمیکردووە.
PM:11:53:03/08/2022
ئه‌م بابه‌ته 1152
جار خوێنراوه‌ته‌وه