‌ڕەئول دوو یانەی ئەڵمانی و ئینگلیزی ڕەتكردۆتەوە

وێستگە سپۆرت-

ڕەئول گۆنزالێسی ڕاهێنەری تیپی كاستیای ڕیاڵ مەدرید ڕاهێنەرایەتی یانەیەكی ئەڵمانی و ئینگلیزی ڕەت كردووتەوە.

ڕۆژنامەی ماڕكای ئیسپانی دووپاتی دەكاتەوە، كە ڕەئول گرێبەستی هەریەكە لە یانەكانی لیدز یونایتدی ئینگلیزی و شاڵكەی ئەڵمانی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕەت كردووەتەوە، ئەوە جیا لەوەی ژمارەیەكی یانەی دیكەی لالیگا پەیوەندییان پێوە كردووە.

ئەو ڕۆژنامە ئیسپانیا ئاشكراشی دەكات، ڕائول هەست بە گرنگی و بەهای گەورەی خۆی بۆ ڕیاڵ مەدرید دەكات ، ئەوە جگە لە پەیوەندی باشی لەگەڵ كارلۆ ئانچلۆتی ڕاهێنەر و پاڵپشتی بەردەوامی ڕاهێنەرە ئیتاڵییەكە.

لە كۆتایدا ماركا دەڵێت، ئامانجی رائول گۆنزالێس لەگەڵ ریال مەدرید سەركەوتنە بۆ خولی پلە دوو، سەرەڕای سەختی ئەركەكە، بەڵام  بڕوای بە كوالێتی یاریزانەكانی هەیە، ئەوە جگە لەوەی دەیەوێت لە داهاتوو ڕاهێنەرایەتی تیپی یەكەم وەربگرێت


PM:10:46:28/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری