موچه‌ى گاریس بێڵ له‌گه‌ڵ لۆس ئه‌نجه‌لوس چاوه‌ڕواننه‌كراوه
وێستگە سپۆرت-
موچه‌ى ساڵانه‌ى گاریس بێڵ له‌گه‌ڵ لۆس ئه‌نجه‌لوس گالاكسی ئه‌مریكى زۆر نییه وجێگه‌ى تێڕامانه به‌راورد به و ئه‌ستێرانه‌ی له خولى ئه‌مریكی یاریان كردووه.
لەو بارەیەوە، ڕۆژنامەى لۆس ئەنجلس تایمز ئاشکرایکرد، گاریس بەیلی وێڵزی بەپێی گرێبەستەکەى مووچەی ساڵانەى یەک ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ دەبێت و بەراوورد بە مووچەی ساڵانەى لەگەڵ یانەى ڕیاڵ مەدرید موچەیەکی زۆر کەمە کە لە وەرزێکدا 20 ملیۆن یۆرۆی وەردەگرت، ئەوەش هۆکاربووە تا ساتە وەختی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەى یانە ئیسپانییەکە بەجێنەهێڵێت.
ڕۆژنامە ئەمریکییەکەدا ئاماژەى بەوەکرد، بەردەوام بوونی یاریزانە وێڵزییەکە لە یاریگاکاندا و پەیوەندیکردنی بە لۆس ئەنجلسەوە، بۆ پارێزگاریکردنە لە توانای جەستەیی تا بتوانێت بە باشترین شێوە ئامادەی یارییەکانی مۆندیالی قەتەر بێت لە پایزی داهاتوو.
AM:12:15:27/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1364
جار خوێنراوهتهوه