‌میلان گفتووگۆی لەگەڵ ئەستێرەیەكی چێڵسی كردووە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بۆ گواستنەوەی حەکیم زیاشی مەغریبی لە یانەی چێڵسییەوە دەستی بە گفتوگۆکانی کردووە.

فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات، بریکارەکەی یاریزانە مەغریبییەکەی چێڵسی گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەیسی میلانی ئیتاڵی ئەنجام داوە.

ڕۆمانۆ دووپاتی دەکاتەوە، زیاش بە پەیوەندیکردن بە میلانەوە دڵخۆشە و چێڵسی و تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەر کراوەن بۆ ئەوەی ڕێگە بە ڕۆیشتنی یاریزانەکە بدەن، ئەگەر لەسەر گرێبەستی گونجاو ڕێکبکەون.

میدکانی ئیتاڵیا ئاماژە بەوە دەکەن، بەرپرسانی جێڵسی ئامادەن بۆ یەک وەرز و بەخواستن لە بەرانبەر نزیکەی حەوت ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ مافی کڕینەوەی دەستبەردای زیاش ببن.

ئەو یاریزانە وەرزی رابردوو لە 44 یاری لەگەڵ بلوز لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری کردووە و توانیویەتی هەشت گۆڵ تۆمار بکات وشەش گۆڵیشی دروست کردووە.


PM:11:13:25/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌