‌مباپێ: دوای منیش پاریس سانجێرمان بەردەوام دەبێت

وێستگە سپۆرت-

کیلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی ئاشکرای دەکات، پاریس سانجێرمان دوای ئەویش بەردەوام دەبێت.

لە ڕۆژانی ڕابردوو سەرۆکی پاریس سانجێرمان وتبووی: کە مباپێی بۆ پڕۆژە نویکەی یانەکە مۆدێلیکە و ئاماژەی بەوەش کردبوو، کە هیچ شوێنێک بۆ یاریزانێک نامێنێت تەنیا لەسەر بنەمای درەوشاوەییەکەی دەبێت.

مباپێ لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی بی ئێف ئێمی فەڕەنسی دەڵێت، خۆشحاڵم بە قسەکانی ناسڕ خلێفی، ئەو پاڵنەرێکە بۆم، بەڵام پێش من پاریس سانجێرمان هەبووە و دوای منیش بەردەوام دەبێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی کیلیان ڕایگەیاند، هەموو کەش ئاواتی ئەو دەزانێت، کە دەیەوێت جێبەنجەی لەسەر پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت، هەرچەندە یانەکە پێشتر ناوبانگی خۆی هەبووە و ئەو تەنیا بەشداری خۆی دەکات.

لە کۆتای قسەکانی مباپێ وتی: لە پەیامی یانەکە تێدەگات و هەمیشە تۆپی پێی دەکاتە پێشەنگی کارەکانی و دەیەوێت دژە نموونەی ئەو قسەیە بێت کە هیچ شوێنێک بۆ یاریزانێک تا سەر نامێنێتەوە.


PM:11:03:25/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 1400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری