ڕیاڵ مەدرید جێگرەوەی مباپێ دیاری كردووە
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕیاڵ مەدرید پاش شكستی گواستنەوەی كیلیان مباپێ ئێستا چاوی لە تواناكانی هیۆنك مین سۆنی كۆری و هێرشبەری یانەی تۆتنهامی ئینگلزییە.
ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی نووسیویەتی، لە دوای شکستی گرێبەستی کیلیان مباپێ، ئیدارەی شاهانەی مەدرید چاودێرییان خستووەتە سەر چەند یاریزانێک، یەکێک لەوانەی لە کورتە لیستی داواکراواندا بوونی هەیە، هیونگ مین سۆنی هێرشبەری کۆریای باشوور و یانەی تۆتنهام هۆتسپێرزە.
ئەو ڕۆژنامەیە باس لەوە دەكات كە ئیداری ڕیاڵ پێیان وایە مین سۆن گرێبەستێكی گونجاوە بۆ یانەكەیان.
AM:12:09:24/06/2022
ئهم بابهته 2104
جار خوێنراوهتهوه