‌سكاى سپۆرت: گرێبه‌ستێكى گه‌وره‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى یۆڤانتۆس یه‌كلایی بوه‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ى یۆڤانتۆس به‌ ته‌واوى گرێبه‌ستى پۆڵ پۆگباى فه‌ڕه‌نسى و ئه‌ستێره‌ى هێڵى ناوه‌ندى یانه‌ى مانچسیته‌ر یونایتدى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى یه‌كلایی كرده‌وه‌.

پۆڵ پۆگبا گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ مان یونایتد كۆتاییهات و ئازاده‌ له‌وه‌ى ڕوو له‌ چ یانه‌یه‌ك ده‌كات

جیانلوكا دی ماریزیۆى ڕۆژنامه‌نوسى باوه‌ڕپێكراو له‌ تۆڕى هه‌واڵى سكاى سپۆرت ئاشكراى كردووه‌ كه‌ یانه‌ى یۆڤانتۆس به‌ ته‌واوى گرێبه‌ستى پۆگباى یه‌كلایی كرده‌وه‌ .

ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ ده‌شڵێت كه‌ له‌سه‌ره‌تاى مانگى حه‌وت پشكنینى پزیشكى بۆ پۆگبا ئه‌نجام ده‌درێت و له‌ هه‌شتى مانگى حه‌وت به‌ هانده‌ران ده‌ناسێنرێت.


PM:04:03:23/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری