ئه‌سینسیۆ یانه‌ى داهاتووى دیارى كرد
وێستگە سپۆرت-
ماركۆ ئه‌سینسیۆى ئیسپانى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید یانه‌ى لیڤه‌رپوڵ ڕه‌تده‌كاته‌وه و دهdهوێت ڕووبكاته یانه‌ى میلان.
ڕۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یلى به‌ڕیتانى ئاشكراى كردووه كه ماركۆ ئهسیسنیۆنایهوێت گرێبهستهكهىه له‌گه‌ڵ یانه‌ى شاهانه نوێ بكاته‌وه به‌و پێیه‌ى ده‌یه‌وێت به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى یارى بكات و له یانه‌ى شاهانه‌ش ئه‌و گرنتییهى نییه.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه جه‌ختیشده‌كاته‌وه هه‌ردوو یانه‌ى لیڤه‌رپوڵ ومیلان گرنگى به گواستنه‌وه‌ى ده‌ده‌ن ، به‌ڵام ئه‌و میلانى پێ باشتره و پێی وایه له یانه‌ى ئیتاڵیه‌كه ڕۆڵى سه‌ره‌كى ده‌بێت.
AM:10:30:23/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1288
جار خوێنراوهتهوه