‌ناسڕ خلێفى به‌ توندى وه‌ڵامى خافێر تیباس ده‌داته‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

ناسڕ خلێفى قه‌ته‌رى و سه‌رۆكى یانه‌ى پاریس سانجێرمان به‌ توندى وه‌ڵامى خافێر تیباسى سه‌رۆكى لالیگا ده‌داته‌وه‌.

له‌ ماوه‌ى ڕابردوودا تیباس وتبووى كه‌ پاریس و مان سیتى تۆپى پێیان تێكداوه‌ و یاساى داراى خاوێن ده‌به‌زێنن و سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كردن 

ناسڕ خلێفى بۆ ڕۆژنامه‌ى ماركا وه‌ڵامى تیباس ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت: تیباس كێ یه‌؟ من نایناسم.

خلێفى ده‌شڵێت: پێم وایه‌ ئه‌و به‌ڕێزه‌ ئاگاى له‌ كاره‌كه‌ى خۆى بێت باشتره‌ و خولى ئیسپانى پاشه‌كشێی كردووه‌ و مردووه‌ .

ده‌شڵێت: ئێمه‌ هه‌رگیز یاسای یارى داراى خاوێنمان نه‌به‌زاندووه‌ و هه‌موو شتێكمان به‌ سیسته‌م ئه‌نجاداوه‌.


AM:12:27:23/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری