چاوه‌ڕواننه‌كراو.. یۆڤانتۆس نیمارى ده‌وێت به‌ڵام به مه‌رج
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى یۆڤانتۆس ئاماده‌یه گرێبه‌ست پێشكه‌شى پاریس سانجێرمان بكات بۆ گواستنه‌وه‌ى نیمار به‌ڵام مه‌رجى هه‌یه.
له ماوه‌ى ڕابردوودا لویس كامپۆسى به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌رزشى نویچی پاریس سانجێرمان خواستى یانه‌كه‌ى بۆ ده‌ستبه‌رداربون له تواناكانى نیمار ئاشكرا كردووه ، به‌ڵام خودى یاریزانه‌كه ده‌یه‌وێت بمێنێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌ته‌لۆنى ئاشكراى كردووه كه یۆڤانتۆس ئاره‌زووى گواستنه‌وه‌ى نیمار ده‌كات به‌ڵام مه‌رجى ئه‌وه‌یه كه موچه‌ى ساڵانه‌كه‌ى كه‌مبكاته‌وه چونكه ئیداره‌ى یانه ناتوانێت ئه‌و موچه زۆره‌ى بۆ دابین بكات كه له پاریس سانجێرمان وه‌ریده‌گرێت.
PM:05:16:22/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 960
جار خوێنراوه‌ته‌وه