‌ڤیدیۆ.. ئه‌ڵمانیا به‌ ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ له‌ ئیتاڵیاى برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا به‌ ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ و 5-2 شكستى به‌ ئیتاڵیا هێنا.

له‌ یارییه‌كانى جه‌وله‌ى چواره‌مى نه‌یشنلیگ و له‌ كۆمه‌ڵه‌ى سێیه‌م ئاستى ئه‌ى ئه‌ڵمانیا پێشوازى له‌ ئیتاڵیا كرد، یارییه‌كه‌ 5-2 له‌ سودى ئه‌ڵمانیا كۆتاییهات.

گۆڵه‌كانى ئه‌ڵمانیا كیمیچ و گۆندۆگان و مۆله‌ر و تیمۆ وێرنێر له‌ خوله‌كه‌كانى10 و 45 و 51 و 68 و 69 تۆماریان كرد، دوو گۆڵه‌كه‌ى ئیتاڵیاش وێلفرید نۆنتۆ وپاستۆنى له‌خوله‌كه‌كانى 78و 90 تۆماریان كرد.

به‌ بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانى ئه‌ڵمانیا بووه‌ شه‌ش خاڵ و له‌ پله‌ى دووه‌مدایه‌ و ئیتاڵیاش به‌ پێنج خاڵ له‌ پله‌ى سێیه‌مدایه‌.


AM:12:12:15/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری