‌ڕیاڵ مه‌درید ڕاستى پێشكه‌شكردنى گرێبه‌ست به‌ پۆگبا ئاشكرا ده‌كات

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ى ڕیاڵ مه‌دریدى ئیسپانى ڕاستى پێشكه‌شكردنى گرێبه‌ست به‌ پۆگباى فه‌ڕه‌نسى و یاریزانى یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتد ئاشكرا ده‌كات.

گرێبه‌ستى پۆگبا له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد كۆتاییهاتوو و له‌م هاوینه‌دا یانه‌كه‌ى جێده‌هێڵێت.

ڕۆژنامه‌ى ماركاى نزیكى یانه‌ى شاهانه‌ ئاشكراى ده‌كات كه‌ هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌ گرنگیدانى یانه‌ى شاهانه‌ ده‌كه‌ن به‌ پۆگبا دووره‌ له‌ ڕاستى و به‌رپرسانى ڕیاڵ مه‌درید گرێبه‌ستیان پێشكه‌شى نه‌كردووه‌ و گرنگى به‌ گواستنه‌وه‌ى ناده‌ن .


AM:10:47:06/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 2032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌