‌فه‌رمى.. كلوپ به‌ باشترین ڕاهێنه‌رى پرێمه‌رلیگ دیارى كرا

وێستگە سپۆرت-

یۆرگن کلۆپى ئه‌ڵمانى و ڕاهێنه‌رى لیڤه‌رپوڵ  بە باشترین ڕاهێنەرى ئەم وەرزەى پریمەر لیگ دیاریکرا، سه‌ره‌ڕاى له‌ ده‌ستدانى نازناوه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى مانچسته‌ر سیتی.

یه‌كێتى خولى نایابى ئینگلتەرا ڕایگەیاند، یۆرگن کلۆپ بە باشترین ڕاهێنەرى ئەم وەرزەى پریمەر لیگ هەڵبژێردراوە. و بۆ دووەم جارە کلۆپ خەڵاتى باشترین ڕاهێنەرى پریمەر لیگ بەدەستدەهێنێت، کە لە وەرزى 2018 بۆ 2019شدا خەڵاتەکەى بردەوە، دواى ئەوەى توانى نازناوى خولەکە بۆ لیڤەرپوڵ بەدەستبهێنێت.

کلۆپى 54 ساڵ بە کۆکردنەوەى زۆربەى دەنگەکانى هاندەران و لیژنەیەک لە شارەزایانى تۆپى پێ خەڵاتەکەى بردووەتەوە، دواى ئەوەى تیپەکەى بەبێ دۆڕاندن لە یاریگاى خۆیدا کۆتایى بەم وەرزەى پریمەر لیگ هێنا، کە ئەمەش بۆ پێنجەم جارە لە مێژووى یانەکەدا، هەرچەندە لە دوایین هەفتەى خولەکەدا نازناوەکەى بۆ مانچستەر سیتى لەدەستدا.

كلوپ له‌ 38 یارى ئه‌م وه‌رزه‌ 28 بردنەوەى هه‌بووه‌ و ته‌نها له‌ دوو یارى شكستى هێناوه‌ و له‌ هه‌شت یارى یه‌كسانبووه‌، یاریزانه‌كانى 94 گۆڵیان كردووه‌ و ته‌نها 26 گۆڵیان لێكراوه‌.


AM:10:48:25/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌