‌چاوەڕواننەكراو .. لیڤاندۆڤسكی پێشكەشی ڕیاڵ مەدرید دەكرێت

وێستگە سپۆرت-

بریكارەكانی لیڤاندۆڤسكی لە هەڵوێستێكی چاوەڕواننەكراودا یانەی بەرشەلۆنەش شۆك دەكەن و تواناكانی لیڤاندۆڤسكی پێشكەشی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەكەن.

ماوەیەكە یانەی بەرشەلۆنە لە هەوڵەكانی بەردەوامە تا ئەوەی بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونخ واژوو بكات و یاریزانەكەش ڕۆشتنی لەم هاوینەدا بە بەرپرسانی یانەكەی ڕاگەیاندووە.

پێگەی كادیناسێری ئیسپانی ئاشكرای دەكات كە بریكارەكانی لیڤاندۆڤسكی پەیوەندیان بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە كردووە وئەو یاریزانەیان پێشكەشی ئەو یانەیە كردووە، بەڵام بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید پێیان وتوون كە لە ئێستادا ناتوانن بیر لەو بابەتە بكەنەوە بەهۆی نزیكی یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە كۆتایشدا ئەو پێگەیە دەڵێت ئەگەر هەیە دوای یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكان بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید و بریكاری لیڤاندۆڤسكی كۆببنەوە.



PM:06:22:24/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌