‌وادەی دابەشكردنی خەڵاتی باڵۆن دۆڕ ئاشكرا كرا

وێستگە سپۆرت-

بە شێوەیەكی فەرمی گۆڤاری فرانس فتبۆڵی فەڕەنسی وادەی دابەشكردنی خەڵاتی باڵۆن دۆڕی ئاشكرا كرد.

ساڵی ڕابردوو لێۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەوكاتەی یانەی بەرشەلۆنە و ئێستای یانەی پاریس سانجێرمان بووە براوەی خەڵاتەكە پاش ئەوەی سەركەوت بەسەر هەریەكە لە لیڤاندۆڤسكی و جۆرجینیۆ.

گۆڤاری فرانس فتبۆڵی فەڕەنسی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ئاشكرای كردووە كە لە ڕۆژی 12ی مانگی هەشت ناوی پاڵێوراوەكان بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە ئاشكرا دەكرێت. 

گۆڤارەكە باسی لەوەشكردووە كە لە 17ی مانگی 10 ناوی براوەی خەڵاتەكە ئاشكرا دەكرێت كە بە پێی سەرچاوەكان و بڕوای زۆرینەی شارەزایان كەریم بنزیمەی هێرشبەری ڕیال مەدرید نزیترین یاریزانە لە بردنەوەی خەڵاتەكە,

لە كۆتایشدا گۆڤارەكە دەڵێت پێدانی ئەم خەڵاتە لەسەر بنەمای ئاستی یاریزانەكەیە لە مانگی حەوتی ساڵی ڕابردووەو هەتا مانگی هەشتی ئەمساڵ. 
  


PM:05:34:24/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری