‌هازارد داهاتووی خۆی یەكلایی كردەوە

وێستگە سپۆرت-

ئیدین هازاردی بەلجیكی و داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید یەكلابی دەكاتەوە و ئامادەی خۆشی بۆ یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكان ڕاگەیاند. 

هازارد لە لێدوانێكیدا بۆ پێگە  ئێچ ئێڵ ئێنی بەلجیكی دەڵێت: نەشتەرگەرییەكی سەركەوتووم ئەنجامداوە و بێگومان لە ئێستادا دۆخم زۆرباشە و ئامادەم بۆ یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا. 

هازاردلە بارەی داهاتوویەوە دەڵێت: ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر دەزانێت كە تا ساڵی 2024 گرێبەستم هەیە ، بێگومان سێ ساڵی خراپم لەگەڵ یانەی شاهانە بەسەربردووە ، بەڵام دەمەوێت لە وەرزی داهاتوو توانای خۆم بۆ هەمووان بسەلمێنم.

هازارد لە درێژەی قسەكانیدا باسی لەوەشكرد كە یاریكردن لە ڕیاڵ مەدرید خەونی منداڵیم بووە و ئێستاش پاش چارەسەری پێكانەكەم كاتی ئەوەیە تواناكانی خۆم بسەلمێنم.


PM:05:31:24/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری