ئەنچیلۆتی: ڕێز لە بڕیارەكەی مباپێ دەگرین
وێستگە سپۆرت-
كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید دەڵێت ڕێز لە بڕیارەكەی مباپێ دەگرین و جەختیشدەكاتەوە بۆ بردنەوە و بە دەستهێنانی نازناوەكە ڕووبەڕووی لیڤەرپوڵ دەبنەوە
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ بۆ ئەنچیلۆتی ساز كرا بوو سەرەتا لە بارەی دۆخی بەشێك لە یاریزانەكانی وتی: تیپەكەم لە دۆخێكی زۆرباشدایە تەنها مارسیلۆیە كە كێشەیەكی بچوكی هەیە و لە چەند ڕۆژی داهاتوو چاك دەبێتەوە ، سەبارەت بە ئالاباش ئەو زۆرباشە و بوونی لە یاری كۆتایی هێزێكی زیاترمان پێدەبەخشێت.
دواتر و لە بارەی مباپێ ئەنچیلۆتی وتی: ئێمە ڕێز لە بڕیارەكەی دەگرین و ناشمەوێت زیاتر قسە لەسەر یاریزانێك بكەم كە یاریزانی یانەكەم نەبێت ، بۆیە تەنها بیرم لای یاری كۆتاییە.
لە بارەی یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكان بەرانبەر لیڤەرپوڵ ئەنچیلۆتی ئاشكرای دەكات یارییەكی زۆر قورس دەبێت ولیڤەرپوڵ دەیەوێت تۆڵە بكاتەوە ، بەڵام ئێمە بۆ بە دەستهێنانی نازناوەكە ڕووبەڕووی ئەو یانەیە دەبینەوە.
PM:05:25:24/05/2022
ئهم بابهته 820
جار خوێنراوهتهوه