‌ڕه‌نگه‌ ئێبراهیموڤیج سزا بدرێت

وێستگە سپۆرت-

بەهۆی ئاهەنگێڕانەکانەوە چاوەڕێ دەکرێت ئیبراهیمۆڤیچ ڕووبەڕووی سزا ببێته‌وه‌.

یانەی ئەی سی میلان دوای ئەوەی توانی بۆ 19 یەم جار نازناوی خولی ئیتاڵیا بەدەستبهێنێت لە شاری میلانۆ دەستی بە ئاهەنگێڕانەکانی کرد ئەویش لەڕێگەی پاسێکەوە و بەگەڕان بەناو شارەکەدا کە هەزارەها هاندەری یانەکە ئامادە بوون.

لەکاتی ئاهەنگێڕانەکاندا ئیبراهیمۆڤیچش گاڵتەی بە هاکان چالهانۆگلۆی تورکی کرد کە هاوینی ڕابردوو میلانی بەرەو ئینتەر بەجێهێشت ڕه‌نگه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ سزا بدرێت.

له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌ ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ یانه‌ى میلانیش سزا بدرێت چونكه‌ دروشمیان له‌ دژى یاریزانانى ئینته‌رمیلان وتۆته‌وه‌.

پێگەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا ئاشكراى كردووه‌ كه‌  لیژنەکانی ڕێکخستنی سەر بە یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بڕیاریانداوە لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوانە بکەن و لە هەمان کاتدا لە قسەکانی ئیبرا دەکۆڵنەوە و لەئەگەری سەلماندنی هەر تاوانێک ڕووبەڕووی سزای قورس دەبنەوە.


AM:11:54:24/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 1644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌