سوارێز: بنزیمه شایسته‌ى تۆپى ئاڵتونییه
وێستگە سپۆرت-
لویس سوارێزى ئۆرۆگواى و یاریزانى پێشووى یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید پێی وایه كه بنزیمه شایسته‌ى بردنه‌وه‌ى تۆپى ئاڵتونیه و باس له ڕۆشتنى له به‌رشه‌لۆنه ده‌كات.
له نوێترین لێدوانی‌دا سوارێز ده‌ڵێت: لە بەرشلۆنە پێیان وتم لە ئاست یانەكەی ئێمەدا نیت منیش وتم دەبێت لە یاریگادا وەڵامیان بدەمەوە، لەگەڵ ئەتلەتیكۆمەدرید قسەی خۆمم كرد و سەلماندم و نازناوى لالیگامان برده‌وه.
له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا سوارێز ده‌ڵێت:بنزیمە ئه‌م وه‌رزه شایستەی تۆپی ئاڵتونە بەڵام بەڕای من هەموو ساڵێك دەبێت بدرێت بە مێسی چونكە ئەو باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە .
له كۆتایشدا سوارێز وتى: ڕۆیشتنی مێسی لە بەرشلۆنە زۆر جیاواز بوو، ئێمە پێكەوە بوین لە پشوودابوین پێی وتم پێنج شەممە گرێبەستەكەم نوێ دەكەمەوە كەچی كە گەڕاینەوە وتیان دەبێت بڕۆی.
AM:10:25:24/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 788
جار خوێنراوه‌ته‌وه