مباپێ یه‌كه‌م داواكارى له یانه‌كه‌ى كرد
وێستگە سپۆرت-
كیلینان مباپێی فه‌ڕه‌نسى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى پاریس سانجێرمان یه‌كه‌م داواكارى خۆى له یانه‌كه‌ى كردوو داواى كردووه دوو یاریزان بكڕن.
ڕۆژنامەی لو پاریسیانی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، نوێکردنەوەی گرێبەستی مباپێ و پاریس سان جێرمان دوای جێبەجێکردنی چەندین مەرجی یاریزانەکە بووە، تەنانەت مافی ئەوەی پێدراوە بۆچوونەکانی لەبارەی گواستنەوەی یاریزانان و ڕاهێنەری نوێوە بەهەند وەربگیرێت.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌ڵێت: یەکەمین داواکاریی مباپێ لە ئیدارەی پاریس، کڕینی دوو یاریزان بووە کە پەیوەندیی هاوڕێیانەی توندوتۆڵی لەگەڵیاندا هەیە ئه‌وانش عوسمان دیمبیلى له به‌رشه‌لۆنه و چوامینى ئه‌ستێره‌ى مۆناكۆیه.
PM:07:15:23/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 912
جار خوێنراوهتهوه