فهرمى.. محهمهد سهڵاح و مین سۆن گۆڵكارى پرێمهرلیگن
وێستگە سپۆرت-
سەڵاح و مین سۆن بە هاوبەشی بوونە گۆڵکاری پریمەرلیگ خەڵاتی گۆڵکاری ئەم وەرزەیان بەدەستهێنا.
محەمەد سەڵاحی میسری ئەستێرەی لیڤەرپووڵ و هیونگ مین سۆن، هێرشبەری کۆریای باشووری تۆتنهام بە هاوبەشی بوونە گۆڵکاری خولی نایابی ئینگلتەرا پاش ئەوەى لەم وەرزەدا هەریەکەیان توانی 23 گۆڵ بۆ یانەکانیان لە پریمەرلیگ تۆماربکەن.
ئەستێرەکەى سپێرز لە یاری یانەکەى بەرامبەر نۆرویچ سیتی لە کۆی پێنج گۆڵی یانەکەى لە تۆڕی گۆڵی نۆرۆیچ سیتی توانی دوو گۆڵ لە تایمی دووەمدا تۆماربکات، هاوکاتیش سەڵاحی یاریزانی لیڤەرپوڵ سەرەڕای ئەوەى لە تایمی دووەمدا بەشداری یارییەکەى بەرامبەر ولڤەر هامپتۆنی کرد، بەڵام سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی گۆڵێک.
دوو گۆڵەکەى مین سۆن ڕێگە خۆشکەر بوو تا ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ سەڵاح یەکسان بکاتەوە سەرکەوتوو بوو لە هاوبەشی کردنی فیرعەونە میسرییەکەى لیڤەرپوڵ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی زێڕینی پێڵاوی ئاڵتونی ئەم وەرزەى پریمەرلیگ بۆ جاری یەکەم لە مێژووی خۆیدا، هاوکات سەڵاحیش ئەمە سێیەمین جارە لە پریمەرلیگ بە خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی شاد دەبێتەوە.
AM:10:49:23/05/2022
ئهم بابهته 772
جار خوێنراوهتهوه