‌کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی بۆ یارییەکەی ڕیاڵ بیتس

وێستگە سپۆرت-

ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید جەختدەکاتەوە لیڤەرپوڵ ڕکابەرێکی سەختە و دەبێت بە باشی خۆیان ئامادە بکەن.

وتەکانی ئەنچیلۆتی

ئانچیلۆتی:فۆکسمان لەسەر فایناڵە و دەمانەوێ بۆ چواردەهەمین جار ببینە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ.

"مباپێ؟، تکایە ئەو پرسیارەم لێمەکەن خۆ ئێرە شەقام نییە، جارێ وا هەیە دەمەوێ بڕۆم ژەمێک بخۆم هاندەران دێن و پرسیاری ئەوم لێدەکەن، منیش هیچ لەم بارەیەوە نازانم."

"مارسێلۆ، گەڕاوەتەوە و تا دووشەممەش ئالابا بەتەواوەتی ئامادە دەبێت."

"لیڤەرپووڵ، رکابەرێکی سەختە و دەبێ بەباشی خۆمان ئامادەبکەین."

ئەنچیلۆتی: ئێمە لەو شوێنەین كە هەمووان دەیانەوێت لەوێ بن، گرنگترین یاریە لە جیهانی تۆپی پێدا ، ئێمە ئێستا چێژی لێ وەردەگرین و دوای یاریەكەش یان دڵخۆش دەبیت یان بێتاقەت


PM:11:10:19/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری