‌سه‌رۆكى بایرن جارێكى دیكه‌ قسه‌ له‌سه‌ر داهاتووى لیڤا ده‌كات

وێستگە سپۆرت-

هاینەری سەرۆکی بایرن میونن دووپاتیکردەوە لیڤاندۆڤسکی بۆ فرۆشتن نیە و ئەستەمە دەستبەرداری بن.

سەرۆكه‌كه‌ى بایرن میونخ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بۆ دەبێت بیر لە فرۆشتنی یاریزانێک بکەنەوە کە ساڵ لە دوای ساڵ ژمارەی سەرەنج ڕاکێش تۆمار دەکات و هەموو وەرزێکیش یانە دەبێتە گۆڵکاری خولە گەورەکانی ئەوروپا یان ڕکابەری بەدەستهێنانی خەڵاتەکە دەکات.

هاینەر لە لێدوانەکەیدا کە مۆندۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئاماژەى بەوەکرد، ئەوان بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی نابن و پەیوەست دەبن بەو گرێبەستەی لە نێوانیاندا هەیە، چونکە لەم کاتەدا یاریزانێک نیە جێگەى لیڤا بگرێتەوە و یاریزانێک شک نابەن ئەو ژمارە گۆڵە بۆ یانەکەیان تۆماربکات.

لە کۆتایی لێدوانەکەشیدا، سەرۆکی یانە ئەڵمانییەکە ئاشکرایکرد، بەو پەڕی توانایانەوە کار بۆ قایلکردنی لیڤاندۆڤسکی دەکەن تا گرێبەستەکەى بۆ دوای هاوینی 2023 نوێبکەنەوە.


AM:11:41:19/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌