‌ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان به‌ سه‌ركردایه‌تى مێسى له‌ مونپیلیه‌ى برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ى پاریس سانجێرمان به‌ سه‌ركردایه‌تى مێسی و به‌ چوار گۆڵى بێ وه‌ڵام له‌ مونپیلیه‌ى برده‌وه‌.

له‌ یارییه‌كانى هه‌فته‌ى 37ى خولى فه‌ڕه‌نسى پاریس سانجێرمان بووه‌ میوانى مونپیلیه‌، یارییه‌كه‌ 4-0 له‌ سودى یانه‌ پاریسییه‌كه‌ كۆتاییهات.

گۆڵه‌كانى پاریس سانجێرمان مێسى دوو گۆڵ و دیماریا و مباپێ له‌ خوله‌كه‌كانى6 و 20 و 26 و 60 تۆماریان كرد.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانى پاریس سانجێرمان بووه‌ 83 خاڵ و له‌ پێشه‌نگدایه‌.


AM:12:14:15/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 2492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌