لێدوانى ئه‌نچیلۆتى پێش یارییه‌كه‌ى قادش
وێستگە سپۆرت-
كارلۆ ئه‌نچیلۆتى ئیتاڵی و ڕاهێنه‌رى یانه‌ى ریاڵ مه‌درید جه‌ختده‌كاته‌وه به‌رانبه‌ر یانه‌ى قادش ڤینیسیۆس وكۆرتوا پشوو وه‌رده‌گرن و ده‌شڵێت له‌سه‌ر داهاتووى هازارد قسه‌مان نه‌كردووه.
له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا پێش یارییه‌كه قادش كه بڕیاره سبه‌ى كاتژمێر10:30 خولهك به‌ڕێوه‌بچێت ئه‌نچیلۆتى سه‌ره‌تا وتى: بنزیمه شایسته‌ى دوو ڕۆژ پشوو بوو ، هه‌ریه‌كه له ڤینسیۆس و كۆرتوا بۆ یارییه‌كه‌ى قادش پشووم پێداون.
ئه‌نچیلۆتى دهشلچێت: جارێ بیرمان لاى یارى كۆتایی ئه‌پتاڵ نییه و ده‌بێت گرنگى به خشته‌ى یارییه‌كان بده‌ین و به باشترین شێوه كۆتایی به لالیگا بهێنین.
ئه‌نچیلۆتى باس له هازارد ده‌كات و ده‌ڵێت: هیچ قسەیەكمان لەسەر ڕۆیشتنی هازارد نەكردووە، پلانەكە ڕوونە، دەمێنێتەوەو هەوڵ دەدات ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات چونكە كاتێكی باشی لێرە بەڕێنەكردووە.
له باره‌ى مارسیلۆشهوه ئه‌و ڕاهێنه‌ره وتى: باسی داهاتووی مارسیلۆمان نەكردووە، جارێ یارییەكی كۆتایمان هەیە، دواتر زۆر بە ڕوونی قسە لەسەر ئەوە دەكەین.
له كۆتایشدا كارلیتۆ وتى: هیچ سەرسام نەبوم بە ئاستی ڤینیسیۆس، لەبەرئەوەی بەهرەیەكی تایبەتی هەیە، دەمەوێت بڵێم ڕۆدریگۆ و كامافینگا و ڤالڤێردیش بەهەمان شێوەن.
PM:06:13:14/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 2188
جار خوێنراوهتهوه