هه‌واڵێكى خۆش بۆ هانده‌رانى ڕیاڵ مه‌درید
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامه‌ى ماركاى ئیسپانى هه‌واڵێكى خۆش ده‌داته هانده‌رانى ڕیاڵ مه‌درید و ئاشكراى ده‌كات كه دایڤید ئالاباى نه‌مساى وبه‌رگریكارى یانه‌كه له پێكانه‌كه‌ى چاكبۆته‌وه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ڕاهێنانه‌كان.
دایڤید ئالابا ماوه‌یه‌كه توشى پێكان بووه و به‌وهۆیه‌وه نه‌یتوانى ئاماده‌یی یارى چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ى یانه‌كه‌ى بێت به‌رانبه‌ر مان سیتى و چه‌ند یارییه‌كى خولى ئیسپانى.
ڕۆژنامه‌ى ماركا ئاشكراى كردووه كه ئالابا له پێكانه‌كه‌ى چاكبۆته‌وه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه راهێنانه‌كان و ئاماده‌یه بۆ یاریكردن.
ماركا ده‌شڵێت ئالابا ئه‌م چه‌ند ڕۆژه له ژێر چاودێرى وردى پزیشكى ده‌بێت تا ئه‌وه‌ى توشى پێكان نه‌بێته‌وه.
AM:09:41:14/05/2022
ئه‌م بابه‌ته 3196
جار خوێنراوه‌ته‌وه