ڤیدیۆ.. سه‌نیگال بووه پاڵه‌وانی جامی ئه‌فریقیا
وێستگە سپۆرت-
هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال بووه پاڵه‌وانی جامی ئه‌فریقیا پاش بردنه‌وه‌ی له میسڕ به لێدانی یهكلایكهرهوه.
له یاری كۆاتیی جامی ئه‌فریقیا كه له ولاَتی كامیرۆن به‌ڕێوه هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال ڕووبه‌ڕووی میسڕ بوه‌وه ، یارییه‌كه به لێدانی یهكلاییهرهوه له سودی سه‌نیگال كۆتاییهات.
له كاتی ئاسایی یارییه‌كه هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون و سادیۆ مانیش له تایمی یه‌كه‌مدا لێدانێكی سزای له ده‌ستدا، له 30 خوله‌كی زیادكراویشدا هیچ تیپێكیان گۆڵیان تۆمار نه‌كرد و به ناچاری داوه‌ری یارییه‌كه په‌نای بۆ لێدانه یهكلایهكهرهوهكان برد ، كه تێیدا سه‌نیگال 4-2 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
به‌و شێوه‌یه سه‌نیگال ب یه‌كه‌مجار له مێژوویدا بووه پاڵه‌وانی جامه‌كه.
AM:01:01:07/02/2022
ئه‌م بابه‌ته 1240
جار خوێنراوهتهوه