ڤیدیۆ.. ڕیاڵ مه‌درید بووه پاڵه‌وانی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام له یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلباوی برده‌وه و بووه پاڵه‌وانی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا.
له یاری كۆتایی جامه‌كه كه له ڕیازی پایته‌ختی سعودیه ئه‌نجامدرا ڕیاڵ مه‌درید و بیلباو به یه‌ك گه‌یشتن یارییه‌كه 2-0 له سودی یانه‌ی شاهانه كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید لۆكا مۆدریج و كه‌ریم بنزیمه له خوله‌كه‌كانی 38 و 52 تۆماریان كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه ڕیاڵ مه‌دید بۆ جاری 12یه‌م له مێژوویدا بووه پاڵه‌وانی جامه‌كه.
AM:01:48:17/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 1460
جار خوێنراوه‌ته‌وه