چاوه‌ڕواننه‌كراو.. مباپێ ڕ‌ازى بووه گرێبه‌سته‌كه‌ى نوێ بكاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
كیلیان مباپێ له پێناو ئه‌وه‌ى سودێكى دارایی به یانه‌كه‌ى بگه‌یه‌نێت ئاماده‌یه گرێبه‌سته‌كه‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى كورت نوێ بكاته‌وه.
ڕۆژنامەی لو پاریزیانی فەرەنسی بڵاویکردەوە، کارگێڕی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی گفتوگۆکانیان دەستپێکردووە لەگەڵ کەسە نزیکەکانی کیلیان مباپێی هێرشبەری یانەکەیان تا ئه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه نوێ بكاته‌وه.
ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردوە، بەرپرسانی یانە فەرەنسیەکە دەیانەوێت گرێبەستی کیلیان مباپێ بۆ ماوەیەکی کورت کە ساڵێک یان دوو ساڵ درێژبکەنەوە و ئه‌مه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ى مباپێ سودێكى دارایی به یانه‌كه‌ى بگه‌یه‌نێت .
له كۆتایشدا ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت مباپێ ڕەزامەندە لەسەر داواکاریەکەی کارگێڕی یانەکەی ئەویش بە مەرجێک کە ئەوانیش ڕازیبن لە هاوینی ئەمساڵدا پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات.
AM:11:20:15/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 5080
جار خوێنراوه‌ته‌وه