ڕیاڵ مه‌درید گورزێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید گورزێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت و ئه‌ستێره‌یه‌كی گرنگی بۆ یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له ده‌ستدا.
له به‌یاننامه‌یه‌كی قه‌رمیدا یانه‌ی شاهانه ئاماژەی بەوەکردووە کە دانی کارڤاخال، دوای ئەوەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر بە یانەی ئاتلێتیک بیلباو یاری ناکات.
کارڤاخال لە یاریی رابردوودا بەرامبەر بە یانەی بارسێلۆنا 91 خولەک یاری کرد و دواتر لوکاس ڤاسکێز جێگەی گرتەوە، لەو یارییەی کە یانەی شاهانە بە ئەنجامی 3-2 شکستی بە بارسا هێنا.
پێشبینی دەکرێت کارڤاخال بۆ ماوەی زیاتر لە 10 رۆژ لە مەشقەکانی ریال مەدرید داببرێت، بەو هۆیەشەوە لە دوو تا سێ یاری یانەی ریال مەدرید دادەبڕێت.
PM:02:54:14/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 4984
جار خوێنراوه‌ته‌وه