لێدوانی ئه‌نچیلۆتی و چاڤی پێش كلاسیكۆ
وێستگە سپۆرت-
كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ستایشی كاره‌كانی چاڤی ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه و چاڤیش ده‌ڵێت ڕیاڵ مه‌درید باشترین یانه‌ی ئیسپانیایه.
له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا پێش یاری كلاسیكۆ سوپه‌ری ئیسپانیا كه بڕیاره سبه‌ی شه‌و كاتژمێر 10ی شه‌و به‌ڕێوه‌بچێت ئه‌نچیلۆتی وتی: ئێمه ئاماده‌ین بۆ كلاسیكۆ و ده‌مانه‌وێت یه‌كه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه به ده‌ستیهێنین.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌نچیلۆتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه سه‌رسامه به ڕاهێنه‌رایه‌تی چاڤی له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه و ، ئێستا ئه‌وان بیرۆكه‌یه‌كی ڕوونیان هه‌یه بۆ یاریكردن و دڵنیام زۆر باش ده‌بن.
له لایه‌كی دیكه‌وه چاڤی هێرناندزی ڕاهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه وتی: ئامانجمان بردنه‌وه‌ی كلاسیكۆیه و لو پێناوه‌دا سبه‌ی ده‌جه‌نگین .
چاڤی ئاشكرای ده‌كات كه له ئێستادا ڕیاڵ مه‌درید باشترین یانه‌ی ئیسپانیایه و له باشترین دۆخی خۆیدایه
PM:11:28:11/01/2022
ئه‌م بابه‌ته 1660
جار خوێنراوه‌ته‌وه