‌لێدوانی كومان پاش شكستەكەیان بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید

وێستگە سپۆرت-

ڕۆناڵد كومانی هۆڵندی و ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە دڵتەنگی خۆی بە شكستی یانەكەی بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید نیشان دەدات ودەڵێت تایمی یەكەم دەكرا ئێمە لە پێشا گۆڵی سەرەتا تۆمار بكەین.

لە پاش یریەكە ولە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی ماركا كومان وتی: دڵتەنگین بە ئەنجامی یارییەكە ، تیپەكەمان لە تایمی یەكەمدا باش یاری كرد و دەكرا گۆڵ تۆمار بكەین و پێشبكەوین بەڵام دێست هەلێكی ئاسانی لە دەستدا.

كومان ئاشكراشی دەكات كە لە لەمسەی كۆتاییدا سەركەوتوو نەبوون و نەیانتوانیوە ئەو هەلانەی بۆیان هەڵكەوت بیقۆزنەوە. 
كومان لە درێژەی قسەكانیدا ئاماژە بەوەش دەكات كە سەلماندوویانە هیچیان كەمتر نییە لە ڕیاڵ مەدرید وئاستیان لە یارییەكەدا باش بووە و بەڵام دەبوو باشتر بەرگریمان لە تۆڕی گۆڵەكەمان بكردایە.

لە كۆتایشدا كومان وتی:  دەبێت ئەنجامی ئەم یارییەكە لەبیر بكەین و خۆمان بۆ یارییەكانی داهاتوو ئامادە بكەین چونكە وەرزێكی درێژمان لە پێشە.


PM:11:20:24/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 1136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری