لێدوانی ئەنچیلۆتی پاش بردنەوەی یاری كلاسیكۆ
وێستگە سپۆرت-
كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی وڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید خۆشحاڵە بە بردنەوەكەیان لە یانەی بەرشەلۆنە و دەشڵێت ئازایانە ڕووبەڕووی بەرشەلۆنە بوینەوە.
لە پاش بردنەوەكەیان لە بەرشەلۆنە و لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی ماركا ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی شاهانە وتی: خۆشحاڵم بەو ئاستەی یاریزانەكانم پێشكەشیان كرد و سێ خاڵی گرنگ بوو بۆ یانەكەمان.
ئەنچیلۆتی لە درێژەی قسەكانیدا دان بەوەدا دەنێت كە یانەی بەرشەلۆنە ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە و چەندین هەلیان لە دەستداوە.ئەنچیلۆتی دەشڵێت تیەكەم ئالودەیە بە شێوازی 4-3-3 و ڤینسیۆس وڕۆدریگۆش بە ئاستێكی بەرزەوە دەركەوتن ولە هەمان كاتیشدا ئەسینسیۆ ، سەبارەت بە ئالاباش زۆ بە زیەكی تۆپەكەی ئاڕاستەی گۆڵ كرد.
PM:11:18:24/10/2021
ئهم بابهته 1144
جار خوێنراوهتهوه