‌هاندەرانی بەرشەلۆنە زۆر دڵخۆشن بەناوبژیوانی كلاسیكۆ

وێستگە سپۆرت-

هاندەرانی بەرشەلۆنە دڵخۆشن بەوەی ئەرکی ناوبژیوانیکردنی یاریی کلاسیکۆی ئەمڕۆ بە خۆسێ ماریا سانچێز مارتینێزی ئیسپانی دراوە، سەرەڕای ئەوەی زۆرجار لە لایەن هاندەرانی یانەکانی دیکەی لالیگاوە بە لایەنگر و هاندەری ریال مەدرید دادەنرێت. 
 
خۆسێ ماریا سانچێز مارتینێز لە لایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیاوە ئەرکی بەڕێوەبردنی یاریی کلاسیکۆی نێوان بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدریدی پێدراوە، ئەوەش هاندەرانی یانە كەتەلۆنیەكەی دڵخۆش کردووە، نەک لەبەرئەوەی پێشتر ئەو ناوبژیوانە بڕیاری باشی لە بەرژەوەندی بەرشە  دابێت، یان بڕیاری هەڵەی لە دژی ریال مەدرید دابێت، بەڵکو تەنیا لەبەرئەوەی ئامارەکانی یانەی کەتەلۆنی لەگەڵ ئەو ناوبژیوانە باشترن لە ئامارەکانی ریال مەدرید لەگەڵ مارتینێز.

ئەم ناوبژیوانە پێشتر 24 یاریی بارسێلۆنای بەڕێوەبردووە، کە یانە کەتەلۆنییەکە 19 لەو یارییانەی بردووەتەوە و لە دووانیاندا یەکسانبووە، 3 جاریش دوڕاوە.

ئەم کلاسیکۆیە دەبێتە پێنجەم کلاسیکۆ کە ئەم ناوبژیوانە بەڕێوەی ببات، کە یەکەم یاریی کلاسیکۆی لە جامی سوپەری ئیسپانیا لە 2017 بەڕێوەبرد و لەو یارییەدا ریال مەدرید بە ئەنجامی 2-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام دواتر لە 3 یاریی کلاسیکۆدا کە ئەم بەڕێوەی بردوون، لە هەموویاندا بارسێلۆنا براوە بووە و ریال مەدرید دۆڕاوە.
 



PM:12:00:24/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 2548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری