‌یاریزانێك لە پێناو ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە موچەیەكی بەرزی یانەكەی ڕەتكردۆتەوە

وێستگە سپۆرت-

ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێری ئەڵمانی  وبەرگریكاری یانەی چێڵسی گرێبەستێكی گەورەی یانەكەی ڕەتدەكاتەوە  بە موچەیەكی بەرز .

گرێبەستی ڕۆدیگێر لەگەڵ یانەی چێڵسی لە هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت و تاكو ئێستاش لەگەڵ یانەكەی ڕێنەكەوتووە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ویانەكانی  ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس و بایرن میونخیش گرنگی تەواو بە تواناكانی دەدەن.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشكرای دەكات كە بەرپرسانی یانەی چێڵسی لە نوێترین پێشنیاردا هەشت ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیان بۆ ئەو بەرگریكارە پێنشیاز كردووە تا ئەوەی گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە ، بەڵام ڕاستەوخۆ رۆدیگێر ئەو گرێبەستەكەی ڕەتكردۆتەوە ، چونكە یاریزانەكە داوای 25 ملیۆن یۆرۆ دەكات و ئەمەش زۆر قورسە بۆ یانەكەی.



AM:11:16:17/10/2021


ئه‌م بابه‌ته 5420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌