دواى نیوكاسڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان ده‌یه‌وێت یانه‌یه‌كى گه‌وره بكڕێت
وێستگە سپۆرت-
محه‌مه‌د بن سه‌لمان دواى كڕینه‌وه‌ى یانه‌ى نیوكاسڵ ئینگلیزى ده‌یه‌وێت یانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئیتاڵى بكڕێت.
پێگه‌ى كاڵچیۆ میركاتۆ ئاشكراى كرد سندووقی وەبەرهێنانی سعودیە، كه محەممەد بن سەلمان سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات ، کاردەکات بۆ ئەوەی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بکڕێتەوە، دوای ئەوەی کارەکانی کڕینەوەی یانەی نیوکاسڵیان تەواوکرد.
ئه‌تو پێگه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه محەممەد بن سەلمان، ئامادەیە یەک ملیار یۆرۆ بۆ کڕینەوەی زۆرینەی پشکەکانی یانە ئیتاڵییەکە بداتە گرووپی کۆمپانیاکانی سونینگی چینی کە خاوەنداریەتی یانە ئیتاڵییەکە دەکات.
پێشتریش سندووقی وەبەرهێنانی سعودیە هەوڵی کڕینەوەی یانەی ئینتەرمیلانیاندابوو، بەڵام کۆمپانیای سونینگ ئامادەنەبوو دەستبەرداری یانەکە ببێت.
AM:11:00:13/10/2021
ئه‌م بابه‌ته 4972
جار خوێنراوه‌ته‌وه