ڤیدیۆ.. یۆڤانتۆس به زه‌حمه‌ت له سپیزیای برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی یۆڤانتۆس یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتاڵی تۆماركرد و 3-2 شكستی به یانه‌ی سپیزیا هێنا.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی پێنجی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یانه‌ی یۆڤانتۆس بووه میوانی سپیزیا، یاییه‌كه 3-2 له سودی یۆڤانتۆس كۆتایهات.
گۆڵه‌كانی یۆڤانتۆس مویس كین و كیزا و دی لێخت له خوله‌كه‌كانی 28 و 66 و 72 تۆماریان كرد و دوو گۆڵه‌كه‌ی سپیزیاش جیاسی و ئینتیستی له خوله‌كه‌كانی 33 و 49 تۆماریان كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی یۆڤانتۆس بووه پێنج خاڵ و له پله‌ی 12 هه‌مدایه.
PM:10:13:22/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1592
جار خوێنراوه‌ته‌وه