به ئه‌گه‌رێكى زۆر كومان دوورده‌خرێته‌وه و شه‌ش ڕاهێنه‌ریش پاڵێوراون بۆ شوێنه‌كه‌ى
وێستگە سپۆرت-
به ئه‌گه‌رێكى زۆر له چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه كومان له ڕاهێنه‌رایه‌تى یانه‌كه‌ى دورده‌خاته‌وه به‌هۆى ئه‌نجامه خراپه‌كانى له سه‌ره‌تاى ئه‌م وه‌رزه‌دا.
شه‌وى ڕابردوو به‌رشه‌لۆنه له یاریگاى خۆى به‌رانبه‌ر غه‌ڕناته به زه‌حمه‌ت توانى خاڵێك به ده‌ستبهێنێت .
ڕۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌ته‌لۆنى ئاشكراى كردووه كه به‌رپرسانى یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى كومانیان داوه له پۆسته‌كه‌ى .
لاى خۆشییه‌وه جیرارد ڕۆمیرۆى ڕۆژنامه‌نوسى به‌ناوبانگ ئاشكراى ده‌كات كه شه‌ش ڕاهێنه‌ر پاڵێوراون تا ڕاهێنه‌رایه‌تى یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه وه‌ربگرن ، ئه‌و ڕاهێنه‌رانه‌ش بریتین له ئه‌ندریه پێرلۆى ڕاهێنه‌رى پێشووى یۆڤانتۆس و كۆنتى ڕاهێنه‌رى پێشووى ئینته‌رمیلان و چاڤى ڕاهێنه‌رى سه‌دى قه‌ته‌رى و هاوكات فلیپ كۆكۆى ڕاهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى دێربى كاونتى و ڕۆبێرتۆ مارتینێزى ڕاهێنه‌رى به‌لجیكا، به‌ڵام جیرارد ڕۆمیرۆى ڕۆژنامه‌نوس ده‌ڵێت لاى خوان لاپۆرتاى سه‌رۆكى یانه‌كه پێرلۆ له پێشینه‌ى ڕاهێنه‌ره‌كانه.
AM:09:42:21/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 1864
جار خوێنراوه‌ته‌وه