ڕۆژنامه‌یه‌ك واده‌ی دووركه‌تنه‌وه‌ی كارفاخال له یاریگاكان ئاشكرا ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانی واده‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی دانی كارفاخالی به‌رگریكاری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له یاریگاكان ئاشكرا ده‌كات.
كارفاخال له یاری یانه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر یانه‌ی ڤالێنسیا ته‌نها 25 خولهك به‌شداری كردوو به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگای به‌جێهێشت.
ڕۆژنامه‌ی ئێل ئیسپانیۆلی ئیسپانی ئاشكرای كردووه كه پێكانه‌كه‌ی كارفاخال له به‌شی پشته‌وه‌ی قاچی ڕاستیدایه .
ڕۆژنامه‌كه ده‌شڵێت به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌وه ئه‌و به‌رگریكاره دوو هه‌فته له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه.
PM:03:39:20/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2588
جار خوێنراوهتهوه